٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٧
Source: Mehrnews
گێڕانەوەی کارەساتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین

هێرشی قورس بۆ سەر زیندانی ئێڤین، نەخۆشخانە، هۆڵی دیدار و مانەوەی سەربازەکانی بۆردمان کرد و ٧٩ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە.

ڕۆژی دووی پووشپەڕی 1404, تەنیا ڕێکەوتێک لە ڕۆژژمێر نەبوو، برینێک بوو لە سەر دڵی مرۆڤایەتی. ڕۆژێک کە ویژدانە بێدەرەتانی جیهان جارێکی دیکە ڕۆنیشتن تا ببینن کە چلۆن ئیسرائیل، بێ ڕەچاو کردنی یاسا و ڕێساکان لە ئەو پەڕی داماویدا، گوللەی ڕقی خۆی لە دڵی مرۆڤە بێ پەناکان کردە ئامانج.

باڵەخانەکانی زیندانی ئێڤین، نە بنکەی سەربازیە بەڵکوو شوێنی مانەوە مرۆڤگەلێکە وەکوو ئێمە، کە کرایە ئامانجی هێرشی ناجوامێرانە کە بە هۆیەوە نەخۆشخانەی زیندان، شوێنی سەربازەکان، هۆڵی چاوپێکەوتن و بەشێک لە ژێرخانە دەرمانی و ئیدارییەکان وێران بوو.

گێڕانەوەی کارەساتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین

بە پێی راگەیاندنی ئاماری فەرمی لە زمانی وتەبێژی دەسەڵاتی دادەوە، ٧٩ کەس لە ئەو مرۆڤانە لەوانە زیندانیان، فەرمانبەرانی ئیداری، سەربازان، پارێزەران، دادوەران و بنەماڵەی زیندانیان شەهید و بریندار بوون.

کاتێک لەگەڵ هەواڵنێران چووینە شوێنی رووداوەکە ، هەر لە دوورەوە بۆنی سووتاوی و تەرمی نیوە سووتاو لە نەخۆشخانەکەی زیندان پێچرابوو.

گێڕانەوەی کارەساتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین

هەموو دیوارەکان رووخابوو، دەرکەکان شکابوون، شووشەکان ورد بووبوون و پرژەی خوێنی کەسانێک ڕژابووە سەر عەرز کە بێ پەنا بوون .

چاوم کەوتە کاتژمێرێک کە کەوتبووە ژێر دەستو پێ و داروپەردووەکان، چرکەکانی وەستابوون لەسەر ڕەقەمی 11:50 خولەک و هیچ شتێک وەکوو خۆی نەمابوو . مەرگ نەبێت.

لە سەروبەندی ڕێگای چوون بۆ هۆڵی چاوپێکەوتن، ڕێزێکی دوور و درێژ لە ئۆتۆمبێلی پارک کراو دەبینرا کە هەموویان شەل و پەل بووبوون و بیرم لەوە دەکردەوە کە ئاخۆ خاوەن کامەیان زیندوو و کامەیان نەماوە.

گێڕانەوەی کارەساتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین

بەڵام هێرشەکە بۆ سەر ئێڤین تەنیا ئەوە نەبوو بەڵکوو شەپۆلی تەقینەوەکە خانووەکانیان دەوروبەریشی گرتبووەوە و ئەوەم کەوتە بیر کە ئیسرائیل تەنانەت ڕوحمی بە سیخوڕەکانی خۆشی نەکردووە کە لە ئەودیوی زیندانەکەوە بوون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha